یەكێتی بۆ هەڵبژاردن لەچەند شوێنێك بنكەی گەڕۆك دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە كەركوك رایدەگەیەنێت “دەستمان بەپرۆسەی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كردووە و لەچەند شوێنێكیش بنكەی گەڕۆك دادەنێین”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا لایەنەكان دەستیان بە ئامادەكاری و بانگەشەكردن بۆ ئەو هەڵبژاردنە كردووە.

عەلی قەڵایی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئێمە وەك یەكێتی دەستمان بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كردووە، لەبنكەكانی خۆمان بانگەشەی هڵبژاردن دەكەین”.

وتیشی “لەهەرشوێنێكیش پێویست بە بنكە بكات، ئێمە بنكەی گەرۆك دادەنێین بەتایبەت لەوشوێنانی بنكەمان نییە، تا لەرێگەی ئەو بنكە گەرۆكانەوە ئامادەكاری و بانگەشەی خۆمان بكەین”.

لەبارەی كردنەوەی نوسینگەی پارتی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییەکان ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەوەی پارتی بارەگای لەو شوێنانە و بەتایبەت لە كەركوك نییە، بۆیە لەرێگەی كردنەوەی چەند نوسینگەیەك بانگەشەی خۆی دەستپێدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا