پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە و تەمەنی ئەم خولەش دوو مانگی ماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دوو مانگ پشوودان، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانیش دوو مانگ و پێنج رۆژی ماوە و كاتی هەڵبژاردنیش نادیارە.

بڕیارە كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1_9_2022، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و خولی پایزەی بكاتەوە.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان وتار پیشكەش دەكەن بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزە.
دواتر، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای كار لە هەرێمی كوردستان – عێراق و پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008 دەكات.

6ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، تەمەنی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییدێت، ئەوەش لە كاتێكدایە، لایەنە سیاسییەكان بۆ رۆژی هەڵبژاردن رێكنەكەوتوون و ناكۆكی و بۆچوونی جیاوازیش لە نێوانیاندا زۆرە، بەتایبەت یاسای هەڵبژاردن و بەسەرچوونی كاتی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان.

پێشتر لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی وەرزی نوێی یاسا دانان دەست پێدەكاتەوە پێمان وایە كاری لەپێشینە دەبێت بۆ كێشەكانی خەڵك بێت، وتیشی: لە وەرزی نوێی یاسا داناندا پەرلەمانی تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لایەنەكان نەگەشتووەنەتە رێككەوتن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا