هەوڵی سوتاندنی نەخۆشخانەیەك پوچەڵدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 15ی تەمموز كەسێك هەوڵی داوە نەخۆشخانەی فورات لە كوفە بسوتێنێت، دەستگیر كرا.

لەراگەیەندراوێكدا تەندروستی نەجەف بڵاویكردەوە، هێزەكانی ناو نەخۆشخانەی فورات لە ناوچەی كوفە كەسێكیان دەستگیركرد كە لە دایكبوی ساڵی 2005 ە، بەتۆمەتی ئەوەی كە كەلوپەلی ئاگركردنەوەی پێبوە و هەوڵیداوە لەناو بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە ئاگربكاتەوە.

ئەوەشهاتووە ، ئەو كەسە لە ئێستادا دەستگیركراوە و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، رادەستی هێزە ئەمنیەكان كراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی 12ی ئەم مانگە، ئاگرێك لە نەخۆشخانەی حسێنی فێركاری لە پارێزگای زیقاڕ كەوتەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 70 كەس مردن و زیاتر لە 50 كەسی دیكەش برینداربون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا