پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق بەكەم دەزانرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی دواین ئامار دانیشتوانی هەرێمی كوردستان شەش ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانیش باس لەوەدەكات، دیاریكردنی پشكی سەدا 12.67 لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەو ژمارە لەدانیشتوانی هەرێم كەمە.

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بەپێی یاسای ژمارە 40 ی ساڵی 2008 ی پەرلەمانی عێراق، دەبوو تا ئەوكاتەی سەرژمێری گشتی ئەنجام دەدرێت، رێژەی 17% ی بودجەی گشتی عێراق بدرێت بەهەرێم.

وتیشی، “بەپێی یاساكە دەبوو لەساڵی 2009دا سەرژمێری گشتی ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرژمێرییەكە نەكراو پشكی كوردیش كەمكرایەوە بۆ 12.67”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ژمارەی دانیشتوانی هەرێم شەش ملیۆنی تێپەڕاندووەو ئەو رێژەیەشی كە لە بودجەی 2021 بۆ هەرێم دانراوە كە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو سەدا 12و پۆینت 67 بۆ دانیشتوانی هەرێم كەمە.

وتیشی، “بەپێی یاسا دەبوو حكومەتی عێراق پابەندبێت بەرێژەی 17% ی پشكی بودجە بۆ هەرێم تا كاتی سەرژمێری گشتی”.

ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانەو لەكاتی دیاریكردنی پشكی كورد لە بەشە بودجەی عێراقدا، بەردەوام بەرپرسانی كورد باس لەوەدەكەن ئەو رێژەیە بەراورد بەژمارەی دانیشتوان كەمەو بەنایاسایی پشكی كورد لە سەدا17ەوە بۆ سەدا 12و پۆینت 67 كەمكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا