شیعەكان دەبنە بەربەست لەبەردەم تێپەڕاندنی پشكی كورد

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەشێك پەرلەمانتارانی عێراق بە تایبەت پەرلەمانتارە شیعەكان رازی نین بەو پشكەی كە لە بودجەی عێراقدا بۆ كورد دانراوە بەوهۆیەشەوە رێگە بە تێپەڕاندنی نادەن.

بێستون عادل ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، هەڵوێستی پەرلەمانتارە سونەكان لەسەر پشكی هەرێم باشە، بەڵام شییعەكان رازی نین و ناهێڵن بەوشێوەیەی لە بودجەدا دیاریكراوە تێپەڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاربوو 27ی ئەم مانگە پڕۆژە یاساكە بگاتە پەرلەمانی عێراق و لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر بكردایە، بەڵام نەنێردراوەو هۆكارەكەشی نەزانراوە.

بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی عێراق، پشكی هەرێم بەڕێژەی 12.67% دیاریكراوە كە دەكاتە نزیكەی 13 ترلیۆن دینار، لەبەرامبەریشدا پێویستە هەرێم نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان و رۆژانەش 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا