شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق كۆبێتەوە.

ماوەی دوو رۆژە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەبەغدایە، بەمەبەستی چۆنییەتی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردووحكومەت ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021، شاندەكەی هەرێم لەدرێژەی دیدار و كۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق بۆ رێككەوتن لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە، لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق كۆدەبنەوە.

لەزانیاریەكاندا هاتووە، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەتە بەتاوتوێكردنی ئەو ماددەیەی تایبەتە بە رادەستكردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

دواتر شاندەكە لەگەڵ دیوانی چاودێریی داراییش كۆدەبێتەوە، ئەو كۆبونەوەشی بۆ رێككەوتنە لەسەر ئەو بڕە داھاتەی ھەولێر رادەستی بەغدای دەكات لەبەرامبەر پشكی هەرێم لە یاسای بودجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا