نوێترین هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر دەنگدان بە بودجەی گشتی

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات، هێشتا بە فەرمی پێشنیازی نوێ بۆ پشكی هەرێم نەخراوەتەڕوو، جەخت لەوەش دەكاتەوە فراكسیۆنە كوردییەكان تەنها دەنگ بەو دەقەی حكومەت دەدەن كە لە رەشنوسی یاسای بودجەدا هاتووە.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەموو فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر ئەو دەقە هاوڕان كە لە حكومەتەوە نێردراوەتە پەرلەمانەوە.

وتیشی، “وەك یەكێتی دەنگ لەسەر ئەو دەقە دەدەین كە لە حكومەوە دیاریكراوە، چونكە بۆ بارودۆخی دارایی ئێستا زۆر گونجاوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبونەوەكان لە ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمانیش بەردەوامیان هەیە، چونكە جگە لە پشكی كورد سونەكانیش ناڕازین و داوای پرۆژەی زیاتر بۆ ناچەكانیان دەكەن، هەروەها داوا دەكرێت بەهای دینار بگەڕێتەوە بۆ ئاستی جارانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەردولا نەگەنە رێككەوتن و شیعە بە دەقەكەی حكومەت رازی نەبێت، ئەوا ئەوكاتە ئەو پێشنیارە تێدەپەڕێت كە شیعەكان دایدەنێن، “بەڵام ئەوكاتە ئێمە دەنگی پێنادەین”.

راشیگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ گشت ماددەكانی پرۆژە یاساكە تێپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا