شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەدوای جەژنی رەمەزان شاندێکی هونەری هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

لەوبارەیەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی 11 لەیاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ، شاندێکی هونەری هەرێم لەدوای جەژنی رەمەزان سەردانی بەغدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێدوانەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حکومەتی فیدراڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەزووترین کات دەنێرێت و هەرێم چاوەڕێیە لەم مانگەوە پشکی خۆی لەبودجەی گشتی عێراق بەدەستبگات.

رۆژانی رابردوو بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بەناردنی لیژنەیەكی هونەری بۆ بەغدا چارەسەر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا