پارتی: بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئێمە شایستەترین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە وتی: ئێمە لە هەموو روویەکەوە شایستەترین تا یەکێتی ئەو پۆستە وەربگرین”.

مەحمود محەمەد بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاند، “پارتى پێیوایه‌ پێویسته‌ كورد به‌هه‌موو حزبه‌ سه‌ركه‌وتوو سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانه‌وه‌ نەک تەنیا یەکێتی و پارتی، ڕێكبكه‌وێت له‌سه‌ر كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق”.

وتیشی: “پارتى وه‌ك به‌ركه‌وته‌ پێیوایه‌ له‌یه‌كێتى شایسته‌تره‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، چونكه‌ كورسیه‌كانى پارتى زیاتره‌ و چه‌ند خولێكیشه‌ ئه‌و پۆسته‌ لاى یه‌كێتییه‌”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ساڵی 2005ەوە بۆماوەی چوار خولە پۆستی سەرۆک کۆمار لای یەکێتییە و لە ئێستاشدا بەرهەم ساڵح، لەو پۆستەدا دەستبەکارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا