عێراق یەكێك لە گەورە هەناردەكارانی نەوت بووە بۆ چین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی گشتی گومرگ ئاشكرایكرد، عێراق لە مانگی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا، سێیەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت بووە بۆ چین.

بە پێی ئەو داتایانەی نووسینگەی گشتی گومرگ خستوویەتییە ڕوو، عێراق لە مانگی كانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا، ( 134،71) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بەڕێژەی 4.0% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو كەمبووەتەوە.
مانگی رابردووی ئەمساڵ، سعودیە یەكەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوت بووە بۆ چین و روسیاش بە پلەی دووەم دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا