پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوبەڕایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلیمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنكارانە دەكات، كاری چاككردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەكەن.
لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، بەهیچ جۆرێك ئەو كارە نایاساییە ئەنجام نەدەن لەبەرئەوەی دەچێتە نێوخانەی كاری (ساختەكاری-تەزویر).
ڕوونیشی دەکەنەوە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارو ئەمنییەكاندا چاودێری ئەو پرسە دەكەن و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا دەكەنەوە هەروەها هەرشۆفێرێك ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی ساختە بێت ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و شۆفێرەكەی دەدرێتە دادگا بەتۆمەتی هەڵواسینی تابلۆی ساختە.