سەرۆكوەزیرانی ئوردن بۆ چەند پرسێك لە بەغدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی ئوردن بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عێراق و لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ كرا و هەردوو سەرۆكوەزیران ژمارەیەك پرس و تەوەریان تاووتوێ كرد.

رۆژی دووشەممە 24_7_2023 بیشر خەساونە، سەرۆكوەزیرانی ئوردن بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عێراق و لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ كرا.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی پێشوازیكردنەكە، هەردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئوردن كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵییان ئەنجام دا و بڕیاریش وایە دوای تەواوبوونی ئەو كۆبوونەوەیە، ژمارەیەك كۆبوونەوەی بەرفراوان لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو وڵاتی عێراق و ئوردن ئەنجام بدرێت.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق روونیشكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن تاووتوێی چەندین پرسی پەیوەندیداری نێوان هەردوو وڵات دەكرێت، بەتایبەتی پرسەكانی ئابووری و هاریكاری دووقۆڵی و ژمارەیەك پرسی دیكەی بایەخدار لەنێوان بەغدا و عەممان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا