پۆڵەتیك پرێس:
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس، باس لەگرنگی پرۆژەی لامەركەزی و هۆكاری دواكەوتنی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەو هەڵوێستی پارتیو گۆڕان لەسەر پرۆژەكە و پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی دەكات و دەڵێت: تائێستا پرۆژەی لامەركەزی ڕەتنەكراوەتەوە.
سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەش دەكات، دوای ئەوەی رێكەوتنێك بۆ پێكهێنانەی كابینەی نۆیەم كرا یەكێتی تێیدا بەشداریكرد یەكێك لەبابەتەكان پیادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی كرد، كاتێك حكومەت بەرنامەی كاری خوێندەوە پابەندبوو بەو پرۆژەیەوە و ئەوەی ئێمەش داوای دەكەین جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەیە، كە لەگەڵ پارتیدا هەیە و دەمانەوێت لامەركەزی راستەقینە بدرێت بەپارێزگاكان، چاوەڕێی حكومەتین رەزامەندی لەسەر راپۆرتی ئێمەو گۆران بدات تایبەت بە پرۆژەكە.
ئەسەسەرد لەبارەی پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی كێشەكانی هەولێرو بەغدا باسی لەوەكرد، پەیوەندیەكانیان وەك خۆی ماوەتەوە و دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و ئومێد هەیە بگەین بەرێككەوتن، نزیكبونەوەیەك هەیە، بەڵام نازانرێت كەی دەگەنە رێككەوتن.