پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر
نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەکۆرۆنا لەشاری کەلار پێویستی بە 120 کارمەندە و مانگێک پێش ئێستا تەنها 30 کارمەندی بەشێوەی گربەستی شەش مانگ لەلایەن حکومەتەوە بۆ دامەزراوە .
عەباس عەزیز، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، لهنەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەکۆرۆنا لەشاری کەلار لە ئێستادا 120 کارمەند لەنێو نەخۆشخانەکەدا کاردەکەن، لەڕابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی هەرێم هیچ هاوکاریەکی پیشكهش بهنەخۆشخانەکەمان نەکردوە، مانگێک پێش ئێستا تەنها 30 کارمەندیان بەشێوەی گرێبەستی شەش مانگ بۆنەخۆشخانەکەمان دامەزراندوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەماوەکانی ڕابردودا هەموو ئەرک و پێداویستیهكی نەخۆشخانەکە لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتیەوە دابینکراوە، بەڵێنی هاوکاری بەردەوامیش پێداوین”.
جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان وتیشی، “تاوەکوو ئێستا نازانین چارەنوسی کارمەندەکانی دیکە چۆن دەبێت و حکومەت هیچ هاوکاریەکی بۆ نەخۆشخانەکە ڕانەگەیاندوە، بەتایبەتی پێدانی موچەی کارمەندەکانی دیکەی نێو نەخۆشخانەکە”.