گۆتزە بۆ ئایندهۆڤن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو و دوور لە چاوی كامێراكانەوە یانەی PSV ئاندهۆڤنی هۆڵەندی پاڵەوانی گۆڵی مۆندیالی 2014 ی گواستەوە ڕیزەكانی.

پێگەی ڕەسمی یانە هۆڵەندییەكە كەمێك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە: یانەكەمان توانی بە خۆڕایی پاڵەوانی گۆڵی مۆندیالی 2014 ماریۆ گۆتزە بگوازێتەوە پاش ئەوەی ئەو یاریزانە بۆندەكەی لە مانگی 6 ی ڕابردوو لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە كۆتا هات و ئازاد بوو بە بێ‌ ئەوەی لە میركاتۆدا لەگەڵ هیچ یانەیەك پەیوەندی ببەستێت.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە شەوی دووشەممە لە سەر سێ‌ شەممە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و ئاڵوگۆڕ كردنیان لە نێوان یانەكانی ئەوروپا داخرا، بەڵام لە هۆڵەندا بەیانی سێ‌ شەممە كۆتایی بە میركاتۆ هات هەر بۆیە یانەی ئایندهۆڤن توانییان گۆتزەی تەمەن 28 ساڵ بگوازنەوە ڕیزەكانیان.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا