لەبارەی داخستنی تونێلی دەربەندیخان روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەمەبەستی ڕاكێشانی كێبڵی كارەبا لە سبەینێ دوو شەممەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك، تونێلی دەربەندیخان لە سەعات 8:00 ی شەو تا 7:00ی بەیانی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشكرایكرد، لەكاتی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە تونێلەكەدا دووبارە لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارتان دەكەینەوە.

روونیشیكردەوە، تونێلەكە بە رۆژ واتە لە 7:00 ی بەیانی بۆ 8:00ی شەو كراوە دەبێت و دوای ئەو كاتە تونێلەكە بەربەست دەكرێت.

هێمای بەوەشكردووە، لەو كاتانەی كە تونێلەكە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەكاربهێنن.

هاتوچۆی دەربەندیخان باسی لەوەشكرد، بارهەڵگرەكان بەرۆژ دەتوانن تونێلەكە بەكاربهێنن بەڵام لە سەعات 8:00ی شەو بۆ 7:00ی بەیانی نە ڕێگای سەرشاخ و نە تونێلەكە ناتوانن بەكاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا