پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوە لەسەر پشووەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەدات.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو 1ی مانگی نیسان پشووی فەرمیە، بەڵام تەنها لە خوێندنگەکانی خوێندی سریانی لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکرد، لە خوێندنگەکانی دیکە پشوو نییە و خوێندن تێیاندا ئاسایی دەبێت.
باسی لەوەشکر، خوێندنگەکانی دیکە کە دەوام تێیاندا ئاساییە، بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی 9 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی ئەنجامبدەن.