هێشتا سیستمی 5G لە هەرێم نەكەوتووەتە كار

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، تائێستا سیستمی 5G لە هەرێم نەكەوتوەتە كار.

كاروان رەزا بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندن بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە گوایە بەهۆی كارپێكردنی سیستمی 5G كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیل لە كاركەوتبێت، چونكە كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل لەرەلەرێكی زۆرنزمی هەیە لەنێوان 400 تا 800 مێگادایە، بەڵام لەرەلەری ئینتەرنێت لەسەرووی 10 تا 12 هەزار مێگادایە.

وتیشی، “تا ئێستا بەهیچ شێوەیەك سیستمی 5G لە هەرێمی كوردستان كاری پێنەكراوە و هیچ وادەیەكیش بۆ كارپێكردنی ئەو سیستمە دیارینەكراوە”.

سیستمی 5G سیستمێكی نوێی بواری گەیاندنە، تا ئێستا لە هیچ وڵاتێك بە فەرمی كاری پێنەكردووە، بەشێك لە وڵاتە زلهێزەكانیش مەترسی ئەوەیان هەیە لە رێی ئەم سیستمەوە وڵاتان بە ئاسانی دەستییان بە زانیارییە نهێنی و هەواڵگرییەكانی ئەو وڵاتانە بگات كە مەبەستییانە.

وتەكانی كاروان رەزا دوای ئەوە دێت، رۆژی نۆی ئەم مانگە بەشێك لە كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكان لە سلێمانی گرفتیان بۆ دروستبوو بوو، بەجۆرێك هەندێكیان كاریان نەدەكرد، هەندێك لە هاوڵاتیانیش هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە گوایە بەهۆی كارپێكردنی سیستمی 5G بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا