پۆڵه‌تیك پرێس
چاره‌نوسى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه، شیعه‌كانیش تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌یان به‌تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاسایى دادگاى فیدراڵى به‌ستووه‌ته‌وه.
له نوێترین هه‌ڵوێستیاندا تایبه‌ت به تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق، به‌شێك له شیعه‌كان داوایانكردووه له‌گه‌ڵ بودجه‌دا، پرۆژه‌یاسایى دادگاى فیدراڵى تیپه‌ڕێندرێت، لیژنه‌ى داراى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت “ئه‌مه بیانووه بۆ تێنه‌په‌ڕاندنى بودجه‌كه له‌سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى”.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “به‌شێك له شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پرۆژه بودجه‌كه له‌سه‌رده‌مى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تێپه‌ڕێندرێت، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه وا هه‌ستده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانیشه‌وه تێپه‌ڕێندرێت، له دادگاى فیدراڵى تێنه‌په‌ڕێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاسای دادگاى فیدراڵى تێنه‌په‌ڕێندرێت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش ناكرێت، واتا به‌شێك شیعه‌كان له بیانویه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ش بودجه و پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵیی ده‌كه‌نه پاساو”.