دانوستانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستپێدەکاتەوە و ئیسرائیل لە دڵەڕاوکێدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە دڵەڕاوکێدایە سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بەبێ ئەوەی سنوور بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی دابنرێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە دانوستانکارانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە ڤیێنا کۆبننەوە، ئەمەش کە دەبێتە هەوڵی کۆتایی بۆ رزگارکردنی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمیەی کە ئەمریکا لەساڵی 2018 لێی کشایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نەفتالی بێنیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “ئیسرائیل لە دڵەڕاوکێدایە سەبارەت بە لابردنی سزاکان لەسەر ئێران و رێگەدان بە چوونەناوەوەی ملیاران دۆلار بۆناو ئێران بەرامبەر بە دانانی کۆت و بەند لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی نێوان مانگی نیسان تا مانگی حوزەیرانی رابردوو، شەش خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا