سێ چەکداری داعش لە موسڵ کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، سێ چەکداری داعشیان لە باشوری موسڵ کوشتووە.

یەحیا ڕەسوڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، سێ چەکداری ڕێکخراوی داعشیان لە باشوری موسڵ کوشتووە کە پایتەخەتی ناوخۆی پارێزگای نەینەوایە لە باکوری عێراق.

لە بەیاننامەیەکدا لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، هێزەکانی یەکەی شەش بەپێی ئەو زانیارییە وردانەی لە لایەن هەواڵگرییەکانەوە دەستیان کەوتبوو، بە هاوکاری کامێرا هەستەوەرەکانی ناوچەکە توانیان سێ چەکداری داعش بکوژن، لە ناوچەی حەمام عەلیل.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو چەکدارانەی داعش لە ناو پێگەکانی خۆیان بوون و، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بەدواداچوونی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا