پارتی وەڵامی راكان جبوری دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك-گەرمیانی پارتی دیموكرات، تۆمەتەكانی راكان جبوری لە بارەی دۆزینەوەی تەرم لە ناو بارەگای پارتی لە كەركوك دوای 16 ی ئۆكتۆبەر رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتە هیچ جۆرە بنەمایەكی نییە و دورە لە راستییەوە.

لە روونكردنەوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك-گەرمیانی پارتیدا هاتووە: لە چاوپێكەوتنێكی پارێزگاری نایاسایی سەپێندراوی كەركوك بەوەكالەت (راكان سعید) جارێكی تر تۆمەتی خستۆتەوە ئەستۆی پارتی بەوەی كە چەند تەرمێك لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك ــ گەرمیان دۆزراوەتەوە، لێرەدا بۆ رای گشتی رای دەگەیەنین كە ئەو تۆمەتە هیچ جۆرە بنەمایەكی نییە و دورە لە راستییەوە.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، بارەگاكانی پارتی بارەگای حزبی سیاسییە و چالاكی سیاسی تێدا ئەنجام دەدرا، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر پارتی لە كەركوك نەبوە و بارەگاكانمان داگیركراون و بونی تەرم لەو شوێنە ئەگەر هەبوبێت هیچ پەیوەندییەكی بە پارتییەوە نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەبێت رێكاری یاسایی بگیرێتە بەر لەسەر راكان جبوری، داواش دەكەن لێكۆڵینەوەی ورد بە بەشداری پارتی لە ژێر چاودێری (UN) لە بابەتەكە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا