داوا دەكرێت بەهای دۆلار بگەڕێتەوە ئاستی جارانی

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە هاوڵاتیان لەبەردەم بینای بانكی ناوەندی عێراقی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایانكرد بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بگەڕێتەوە بۆ 120 هەزار دینار.

خۆپیشاندەران داوایانكرد، بانكی ناوەندی پێداچوونەوە بە بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلاردا بكات، چونكە ئەو دۆخەی ئێستا بارگرانی بۆ سەر ژیانی ئەوان دروستكردووە.

داواشیانكرد، پێش پەسەندكردنی بودجە لە رێگەی لیژنەی داراییەوە بەهای دۆلار بگەڕێننەوە بۆ بەهای پێشووی كە 120 هەزار دینار بوو.

ئەو داوایەش لەكاتێكدایە، پێشتر بانكی ناوەندی عێراق لە بڕیارێكی لەناوكاودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 145 هەزار دیناری عێراقی بەرزكردەوە، بەوەش بەهای شتومەك بەرزبونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی و بارگرانی لەسەر خەڵك دروستكرد.

سەرەڕای نیگەرانی هاوڵاتیان، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادەنەبوو دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەت بوو بە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارو بڕگەكە وەك خۆی مایەوە، چونكە پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی نییە گۆڕانكاری لە بڕیارەكانی بانكی ناوەندیدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا