پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزێكی ئه‌منی گه‌وره له چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی عێراق جێگیركراوه، كه دیارترینیان بانكی ناوه‌ندیی عێراقه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، هێزێكی ئه‌منی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق جێگیركراوه.
به‌ده‌ر له‌بانكی ناوه‌ندیی عێراق، هێزێكی ئه‌منی زۆر گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له به‌غدا و به‌به‌رده‌م باره‌گای باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران جێگیركراوه.
ئه‌گه‌ر جێگیركردنی به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دیناری عێراقی، ناڕه‌زایه‌تیی له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق و هاووڵاتیاندا دروستكردووه، حكومه‌تی عێراقیش پێیوایه به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌قه‌یرانی دارایی عێراق هه‌بێت.