سێ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێکی زۆر پارەیان دزی بوو.

لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 40 ملیۆن دینارو 6500 دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكرد”.

وتیشی، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو پارەیەدا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران (م، ج، س) و (ب، ق، م) و (ن، ج، ک) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا