داهاتی پارێزگای سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو %97 کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کەمتر بووە لە ملیارێک دینار و بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهات بە رێژەی %97 کەمیکردووە.

بەگوێرەی ژمارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوە داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە، دەردەکەوێت کە داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 6ـی نیسان تاکو 12ـی نیسان پێکدێت لە 849 ملیۆن و 422 هەزار دینار.

داتاکانی شەفافیەت ئەوە دەردەخەن، بەراورد بە هەفتەی رابردوو لە رۆژانی داهاتی ئەو سنوورانە بە رێژەی ^%97 کەمیکردووە کە بڕی داهات لە رۆژانی 30 ئادار بۆ 5ـی نیسان، 31 ملیار و 627 ملیۆن دینار بووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا