ناوەڕۆكی پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، پێشنیازكرا سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان بەشێوازی كامپس و ئۆنلاین دەستپێبكاتەوە.

سەرچاوەكە بۆ “پۆڵەتیك پرێس” راشیگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەت پێشنیازیكرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 سیستمی خوێندنی تێكەڵاو پەیڕەوبكرێت و پێشنیازیشكراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێبكاتەوە.

بەقسەی سەرچاوەكە، پێشنیارەكان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراون و بۆ بریاردانی كۆتایی و بریارەكەش ئەنجامی خۆپارێزییە لەپەتای كۆرۆنا بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەستپێكردنەوەی دەوام بە دەوامی كامپس‌و ئەلكترۆنی دەبێت، ئەو بەسانەی زیاتر دەكەونە نێو خوێندی تەكنیكی و پراكتیكی و پێویستیان بەزانكۆ هەیە دەوام دەكەن بە خۆپارێزییەوە و بەسەكانی دیكە دەتوانن بە ئۆنلاین بەردەوام بن.

هاوكات رۆژی شەممە 29ی ئاب د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، یەكێك لە پێشنیارەكانی دەستپێكردنەوەی خوێندن، دەستپێكردنەوەی خوێندنە لە كۆتایی مانگی 9 و سەرەتای مانگی 10 .

بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەش كرد، ئەو پێشنیارە بەجۆرێكە كە سیستمی خوێندنی تێكەڵاو، ئەو كۆلێژ و بەشانەی وانەی پراكتیكییان هەیە دەگەڕێنەوە كەمپی زانكۆ و پەیمانگەكان ئەوانەشی وانەكانیان تیۆرین بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا