بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا لە شەش پارێزگای عێراق پشووی خوێندن ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی باران بارینی زۆر و ناسەقامگیری کەشوهەوا، لە شەش پارێزگای عێراق، لە ناوەندەکانی خوێندن ئەمڕۆ کراوەتە پشوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی تشرینی دووەم،بەهۆی بارانی زۆر و بە لێزمە شەش پارێزگای عێراق بڕیاریناداوە، دەوامی فەرمی قوتابخانە، پەیمانگا و زانکۆکان پشوو بێت، جگە لەوانەی تاقیکردنەوەی خولی سێیەمیان هەیە و هەروەها فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری، ئەمنی و تەندروستی.

ئەو پارێزگایانەی بەهۆی باران بارینی زۆر و ناسەقامگیری کەشوهەواوە پشوویان ڕاگەیاند بریتین لە، نەجەف، زیقار، سەڵاحەدین، میسان، موسەننا و دیوانیە.

لەکاتێکدا، کەشناسی عێراق پێشتر ئاشکرایکرد، ئەو ناسەقامگیرییەی کەشوهەوا، کە عێراقی گرتووەتە تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا