پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا ڕوو لە هەڵکشانە و ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەرزبووەوە بۆ نزیکەی حەوت هەزار کەس.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا، تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە شەش هەزار و 957 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 38 هەزار و 224 کەس کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە و خانووە ڕووخاوەکان ڕزگارکراون.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، بەهۆی بومەلەرزەکەوە پێنج هەزار و 775 باڵەخانە ڕووخاون.