ئەنجێلینا جولی واز لە کارکردن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجێلینا جولی وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئەنجێلینا جولی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای 20 ساڵ کارکردن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان، هەست دەکەم کاتی ئەوەیە لەگەڵ لایەنی دیکە کاربکەم و ڕاستەوخۆ بەر پەنابەران و ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان بکەوم.

لایخۆیەوە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەنجێلینا جولی ماوەیەکی دورودرێژ وەک هاوبەشێکی دیاری کۆمسیۆنەکەمان کاری دەکرد لەبوارە مرۆییەکاندا.

ئەنجێلینا جولی بۆماوەی زیاتر لە 20 ساڵ وەک نوێنەری تایبەتی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کاری کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا