پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیاوازیی له‌نێو ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم 70 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به “ناوەندی هەواڵی نیشتیمانیی عێراق”ی وتووه، ئاماده‌ن به جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌ویش به ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، یاخود ته‌نانه‌ت ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كات له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا مافی هه‌رێمی كوردستان بدات.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به یه‌ك ئیداره‌وه كه كۆمپانیای سۆمۆیه قوباد تاڵه‌بانی وتی “ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زیری نه‌وت ناده‌ستوورییه”.
سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد و وتی، له‌نێو داتای وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا 683 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر تۆماركراون، له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 751 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بوونی هه‌یه، جیاوازییه‌كه‌ش له‌نێوان داتای هه‌رێم و به‌غدا زیاتر له 70 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره.