کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئادار، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی دووشەممە18ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینی باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان دەبارێت لەهەندێک کاتدا، زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور .، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 19پلەى سیلیزى

سلێمانی :19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19پلەى سیلیزى

کەرکوک : 22پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 19پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 10پلەى سیلیزى

سۆران : 18پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا