سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: 713 دۆسیەی نوێی گەندەڵی تۆماركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی رایگەیاند، ئەمساڵ 713 دۆسیەی نوێی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، بەڵام تەنها 77 دۆسیەیان یەكلاكراونەتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆی ئەو دۆسیە نوێیانەی تۆماركراون 487 یان دۆسیەی گەندەڵی و 226 یان دۆسیەی هەواڵدەری بوون كە دەكاتە 713 دۆسیەی گەندەڵی نوێ و تەنها 77 یان یەكلاكراونەتەوە.

وتیشی، لێكۆڵینەوە لە 976 دۆسیە دەكرێت و ئەمساڵ 203 دۆسیە رەوانەی دادگا كراون، هەروەها 1800 فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەرت و سامانی لێپرسراوانیش گەڕاوەتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر، باسی لەوەشكرد، هەر فەرمانبەرێك پلەی زیادی وەرگرتبێت لێیوەردەگیرێتەوە، چونكە لە 2016 ەوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا