ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی بیانیدا گرت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا ئێرانیەکان بڵاویان کردەوە، هێزە دەریاییەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی بیانی لە کەنداوی نایاسایی دیزڵ.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا ئێرانیەکان بڵاو کراوەتەوە، هێزە دەریاییەکانی ئێران دەستیان گرتووە بەسەر کەشتیەکی بیانیدا، کە سوتەمەنی نایاسایی پێبووە لە ئاوی ساری پارسیان لە پارێزگای هورمزکان لە باشوری ناوچەکە.

عەقید ئەحمەد حاجیان فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی 412لە پارسیان وتی، دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک و چاودێری هەواڵگری، توانیان دەست بگرن بەسەر کەشتیەکی بیانیدا، کە 11 ئەندامی کەشتیەکەشی لە ناودا بوون.

ئاماژەیان بەوەشدا، دوای پشکنینی کەشتیەکە بۆیان دەرکەوت، 150هەزار لیتر سوتەمەنی نایاسایی (قاچاخ) دەستی بەسەردا گیراو، 11 ئەندامەکەش بران بۆ شاری پارسیان بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا