لە میانمار كودەتای سەربازی بەسەر حكومەتدا كرا

پۆڵەتیك پرێس
سوپای میانمار كودەتای سەربازی بەسەر حكومەتی ئەو وڵاتەدا ئەنجامداو بەهۆیەوە سەرۆكی وڵات و بەشێك لە بەرپرسانی حكومی دەستگیركرد.

دوای كودەتاكەشیان سوپای میانمار باری نائاسایی لە وڵات راگەیاندو دەسەڵاتیشی لە سەرۆكی وڵاتەوە بۆ فەرماندەیی باڵای هێزە چەكدراەكان گواستەوە.

هاوكات لەئێستادا، سەرۆكی میانمار لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەر كراوە.

سوپای میانمار ئاشكرایكرد، دەستگیركردنی سان سوكی و سەركردە باڵاكانی میانمار لەسەر ئەنجامدانی ساختەكاری بووە لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەدا.

لەماوی رابردودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەمیانمار ئەنجامدراو تیایدا پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی بۆ دیموكراسی، پارتەكەی سان سوكی سەركەوتنی بەدەستهێنا.

واش بڕیاربوو، ئەمڕۆ یەكی شوبات پەرلەمانی میانمار یەكەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا