باڵیۆزی فەڕەنسا عێراق بە نموونە ناو دەبات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، دوای کۆتایی پێهاتنی ئەرکەکانی، ڕێبازی نوێی عێراقی بە نموونە بۆ وڵاتانی ناوەکە ناوبرد.

دوای کۆبوونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ برۆنۆ ئۆبەرت باڵیۆزی فەڕەنسا، بەهۆی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق. ڕێبازە نوێێیەکەی عێراقی وەک نموونەیەکی باش بۆ وڵاتانی ناوچەکەو دەوروبەری ناوبرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەت، کازمی لە کۆبوونەوەکەدا، ستایشی ڕۆڵی فەڕەنسای کردووە بۆ پشتگیری کردنی عێراق هەروەها پەرەپێدان وبەهێز کردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان.

هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵێی کردووە کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا هەیبووە، لە کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق، جەختی لە بەرژەوەندیەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا کرۆدتەوە هەروەها بەیەکەوە بەستنی هەردوو وڵات.

لای خۆشیەوە باڵیۆزەکەی فەڕەنسا لە عێراق، متمانەی خۆی بە ڕۆڵی حکومەتی عێراقی پێشانداوە، هەروەها ڕێبازە نوێیەکەی بە نموونەیەکی باش ناوبردووە بۆ وڵاتانی ناوچەکەو وتویەتی پەیڕەوکردنی ئەو ڕێبازە دەبێتە هۆی، پتەو کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا