یەكێتی جەخت لەسەر راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێم دەكاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە و جەختی كردەوە لەسەر راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و هەموو شار و ناوچەكان بێت.

كۆبونەوەكە ئەمڕۆ 8/11/2022 بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هۆڵی مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەكانی یەكێتی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق دوای پێكهێنانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی حوكمڕانی و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دیموكراتییەكانی گەلی كوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا دەستخۆشی لە یەك دەستی و یەك ئیرادەیی سەركردایەتی یەكێتی كرد كە بووە مایەی سەرخستنی بەرنامەی تیمی یەكێتی لە بەغدا و جێگیركردنی داخوازییەكانی كورد، بەتایبەتی كە شوێن دەستی یەكێتی بەكارنامەی حكومەتی دەوڵەتمەدار محمد شیاع سودانییەوە دیارە.

جەختیشی كردەوە كە سیاسەتی یەكێتی سیاسەتێكی دروستە بەوەی بەغدا سەنگەری یەكەمی پاراستنی عیراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و تەوافقییە، هەرئەوەش بنچینەی پرۆسەی سیاسی عیراقە.

وتیشی: هەر ئەوە ئیرادەی یەكێتییە و دڵنیابن ئەو ئیرادەیە سەردەخەین.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەروا لەسەر ڕەوشی سیاسی كوردستانیش هەڵوەستەی كرد كە یەكێتی لەگەڵ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی كوردستانە بە جۆرێك تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و هەموو شار و ناوچەكان بێت، نەك جیاكاری و جیاوازی بكرێت. هەربۆیە یەكێتی بڕیاری ڕاگرتنی ئەم ئاڕاستە حوكمڕانییەی داوە كە زیان بە گەلەكەمان دەگەیەنێت، نەك تەنها بە پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی.

ئەنجومەنی سەركردایەتی لەسەر كۆبوونەوەكانی وەفدی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان قسەی كرد كە بۆ بەرچاوڕوونی و راوێژیی پێویست بوو لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەكانمان تا لە هەڵوێستە دروست و نیشتمانییەكانی یەكێتی ئاگادار بن.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆ لەسەر كاروباری ناوخۆیی حزب و ئۆرگانەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا