ئەهلی حەق: بەئاگاداری کۆمسیۆن سەدان هەزار دەنگ دزراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد عەبدولحسێن، ئەندامی نوسینگەی سیاسی جوڵانەوەی ئەهلی حەق رایگەیاند، “سەدان هەزار دەنگ بەئاگاداری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دزراون”.

ئەحمەد عەبدولحسێن ئەوەی خستەڕوو، “یاری بە دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتحەوە کراوە و وڵاتانی بیانی لەپشت ئەو یاریکردنەوە بوون”.

وتیشی: وڵاتانی بیانی دەنگەکانی ئێمەیان دزیوە و بەخشیویانە بەو حزبانەی نزیکن لە خۆیان بەتایبەتی ئەوانەی نزیکن لە ئەمریکا.

ئەو ئەندامەی ئەهلی حەق وڵاتانی بیانی تۆمەتبارکرد بەوەی، “رێگری دەکەن لەوەی هاوپەیمانی فەتح بگاتە پەرلەمان”.

هەفتەکانی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی راگەیاند و بەپێی ئەو ئەنجامانە هاوپەیمانی فەتح تەنیا 17 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا پێشتر 48 کورسی هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا