وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای دامه‌زراندنی 500 كه‌سی دیكه‌ ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، جگە لەو 500 كارمەندەی تەندروستی كە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە بەپێی كرێی رۆژانە، داوای دامەزراندنی 500 كەسی دیكەمان كردووە بۆ پڕكردنەوەی هۆڵەكانی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانه‌كاندا.

رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”ساڵی رابردوو نووسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە بۆ دامەزراندنی 500 كارمەندی تەندروستی بەپێی كرێی رۆژانە، بۆ هۆڵەكانی چاودێری چڕ، بۆ پەرستار و یاریدەدەری سڕكردن، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی ئەو 500 كارمەندە دەستی پێكردووە”.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشیكرد، “دووبارە داوای دامەزراندنی 500 كارمەندی دیكەمان كردووە بەهەمان میكانزمی 500 كارمەندەكەی پێشوو، بەڵام تا ئێستا رەزامەندی بۆ ئەم داواكارییەی دیكە نەدراوە”.

روونیشیكردەوە، “دامەزراندنی ئەم كەسانە نابێتە هۆی پڕكردنەوەی بۆشاییەكانی كەرتی تەندروستی، بەڵام لەهۆڵەكانی چاودێری كۆرۆنا گرفتی زۆرمان هەبوو، بۆیە ئەو نووسراوانە كراون، بەتایبەتی بۆ ستافی ئەو دوو تایبەتمەندییەی كەداوای دامەزراندنیان كرابوو، دەتوانین بڵێین كێشەكانی هۆڵەكانی چاودێری چڕمان بۆ چارەسەر دەكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا