قائیمقامیەتی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موو كارگه‌یه‌ك رێنماییه‌ ژینگه‌یه‌كان جێبه‌جێبكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە و شەوی ڕابردوو لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دڵنیابونه‌وه‌ بووه‌ له‌ كاركردنی سیسته‌می فلته‌ره‌یشنی كارگه‌كانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ.‌

ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه‌ له‌ كاركردنی سیسته‌مه‌كانی (فلته‌ره‌یشن)ی رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی دوكه‌ڵ، پاشه‌ڕۆ زیانبه‌خشه‌كان و ژاوه‌ژاو، له‌ كارگه‌كانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ، شه‌وی رابردو (2024.2.13) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆیان كرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا لیژنه‌كانی باڵا و ژینگه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌شداربوون تیایدا و سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ به‌سه‌ركرانه‌وه‌.

ڕوونیکردەوە، به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، پێویسته‌ هه‌موو كارگه‌یه‌ك رێنماییه‌ ژینگه‌یه‌كان جێبه‌جێبكات و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی‌ دوكه‌ڵی پیس، پاشه‌ڕۆر زیانبه‌خشه‌كان و ده‌نگی ژاوه‌ژاو بگرێت له‌ كارگه‌كه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رووبه‌ڕو‌وی رێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا