داواكارییەكانی دانیشتوانی شنگال رادەستی بەرپرسانی عێراقی كرا

پۆڵەتیك پرێس

دوای گرژییەكانی نێوانیان، نوێنەری دانیشتوانی شنگال و ئەو هێز و گروپانەی لە ناوچەكەن لەگەڵ سوپای عێراق كۆبونەوەو داواكارییەكانیان رادەستكردن.

كۆبونەوەكە دوای دروستبونی ئەو گرژیانە هات كە خەڵكی شنگال هەوڵیاندا دژی رێككەتنی هەرێم و بەغدا خۆپیشاندان بكەن لە بارەی دۆخی ناوچەكەیان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا واژۆكراوە.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، لەو كۆبونەوەیەدا شاندی شنگال پێكهاتبوون لە نوێنەرانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموكراتی شنگال، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی، پارتی ئازادی و دیموكراسی ئێزدییان و ڕیشسپی و گەورەی ئایینی ئێزدییەكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو لایەنانەی شنگال جارێكی دیكە بە نوسراو داواكارییەكانیان پێشكەشی بەرپرسانی عێراق كرد ‌تاوەكو ئاراستەی دەسەڵاتدارانی بەغدای بكەن.

باس لەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا جارێكی دیكە جەخت لە داوا رەواكانی خەڵكی شنگال كراوەتەوە ‌و بەرپرسانی سوپای عێراقیش رایانگەیاندوە، ئەو داواكارییانە بە راپۆرتێك، رادەستی بەغدا دەكەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ پێنج شەمە 11ی ئازار بەشێك لە دانیشتوانی شنگال دژی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لە بارەی شنگالەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە هەوڵدرا رێگریان لێبكرێت ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا