پۆڵه‌تیك پرێس
وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی بڕى ئه‌و داهاته ئاشكراده‌كات كه له‌ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگدا بۆ عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى گۆڕانكاریكردن له نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ده‌نگۆى گۆڕانكاریى له به‌رزكردنه‌وه‌ى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر به دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى دۆلار هه‌یه، به‌هۆى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له ماوه‌ى دوو مانگ و نیودا هه‌شت ملیار و 840 ملیۆن دۆلار داهات بۆ عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش قه‌باره‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه.
له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیانیی به‌تایبه‌ت لیره‌ی توركی جه‌بار گۆرات وتی “به رێژه‌یه‌كى كه‌م مامه‌ڵه به لیره‌ى توركى ده‌كرێت، وه‌ك دراوه‌كانى دیكه نییه، به‌هۆى كه‌مى خستنه‌ڕووى قه‌باره‌كه‌ى، لیره‌ى توركیا به رێژه‌ى 16% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه”.