نامەكەی كازمی گەیەندرایە دەست شای سعودیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، نامەكەی كازمی گەیەندرایە دەست شای سعودیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگھێشتنامەیەکی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی گەیاندووەتە دەست سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە كۆتای ئەم مانگە كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بۆ بەشداریكردن لەو كۆبونەوەیەش پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، دوو بانگھێشتنامەی كازمی گەیاندووتە هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا، نەواف ئەحمەد سەباح میری کوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا