پۆڵه‌تیك پرێس:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخامه‌كه‌ی له عێراق داوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی سڕكردووه.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، “ئه‌مریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق داوه، بڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌سته به ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه”.
ده‌شڵێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره لێكه‌وته‌ی سیاسی و ئه‌منی ده‌بێت، بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ش عێراق له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌سه‌رخه‌ته.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی سڕكردووه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشی موشه‌كی میلیشیا شیعه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق دابخات، به‌ڵام هێشتا بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه.