فوئاد حوسێن: عێراق هێشتا لەژێر مەترسیی تیرۆردایە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق هێشتا لەژێر مەترسیی تیرۆرە و ئاسایشی عێراق كاریگەریی بەسەر ئاسایشی كەنداوی عەرەبییەوە دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداوی عەرەبی، كۆبوەتەوە و لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی چەند پرسێك كراوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداوی عەرەبی جەختدەكەنەوە ئاسایشی عێراق كاریگەریی بەسەر ئاسایشی كەنداوی عەرەبی دەبێت، تائێستاش مەترسیی تیرۆر لەسەر عێراق هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودییە، رۆژی دوشەممە 22ی شوبات فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سعودییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا