وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی عێراق لە لوبنان بانگهێشت دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاری دا باڵیۆزی وڵاتەكەی لە لوبنان بانگهێشتی بەغدا بكاتەوە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتباركراوە بەوەی رێگریی لە یەكێك لە ئەندامانی شاندێكی حكومەتی عێراق بۆ لوبنان كردووە قسە بۆ میدیای نیمچە فەرمیی حكومەتی عێراق بكات.

رۆژی چوارشەممە 16_3_2022، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە داوای كردووە حەیدەر بەڕاك، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە لوبنان بانگهێشتی بەغدا بكرێتەوە.

بە وتەی ئەحمەد سەحاف، ئەو بانگهێشتكردنەوەیەی باڵیۆز لەپاش ئەوە بووە، هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانكردەوە، كە ناوبراو رێگری لە ئەندامێكی شاندی عێراق كردووە بۆ لوبنان لێدوانی رۆژنامەوانی بدات لەبارەی ئەو كۆبوونەوانەی شاندەكە لە بەیرووت كردوویانە.

گرتەیەكی ڤیدیۆیی، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كاتێك پەیامنێرێكی كەناڵی عێراقییە لێدوان لە عەلا ساعیدی یەكێك لە راوێژكارانی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەردەگرێت لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان، باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە رێگریی لە وەرگرتنی ئەو لێدوانە دەكات.

رووداوەكە رۆژی دووشەممە 14ی ئەم مانگە لە بەیروت لە پەراوێزی كۆبوونەوەیەكی نێوان شاندی حكومەتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی وزەی لوبنان روویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا