وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەشتە ئەمریكا و بڕیارە سەرۆكایەتی شاندی عێراق بكات لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە واشنتن، بە مەبەستی ئامادەكاریی بۆ چوارەمین دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراق كە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو دەست پێبكات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی: فواد حسێن، لەم گەڕەی گفتوگۆی ستراتیژیدا، سەرۆكایەتی شاندی عێراق دەكات و شاندی ئەمریكاش بە سەرۆكایەتی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەبێت.

بڕیارە رۆژی 26 ی ئەم مانگە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ جۆبایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە و گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستی لوتكە ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا