سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، تاووتوێی ئامادەكارییەكانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان بۆ پاریس كرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی یەك شەممە 8_1_2023 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ ئیریك شۆڤالییە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، كۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ فەرەنسا كرا، كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پاریس بەرەنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، هەروەها بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان پاریس و بەغدا، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و كاریگەری بەسەر‌ ناوچەكە، لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن و بەرپرسانی فەرەنسا تاووتوێ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا