فوئاد حسێن گەیشتە سعودییە

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودییە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەشتە سعودیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەو سەردانەیدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ فەیسەڵ فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە لەبارەی گرنگترین پێشهاتەكانی نێوان پەیوەندی هەر دوو وڵات گفتوگۆیان كردووە.

باس لەوەشكراوە، هەردولا بەهێزبوونی دۆخی ئارامی ناوچەكەو یاداشتنامەی لێكتێگەشتنی نێوانیان تاوتوێ دەكەن.

هاوكات، بەدواداچوون بۆ ئەنجامی كارەكانی لیژنەی هەماهەنگی نێوانیان دەكەن.

لە ماوەی رابردودا سعودیەو عێراق لیژنەی هەماهەنگی نێوانیان بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان پێكهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا