ئەمریكا: بوونی دوو دەوڵەت چارەسەرە بۆ كێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، بوونی دوو دەوڵەت باشترین چارەسەرە بۆ كێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین ئیدارەی نوێی ئەمریكاش ئەو خواستەی هەیە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەكەی غابی ئەشكنازی ئەنجامداو رایگەیاند، واشنتن پێیوایە بوونی دوو دەوڵەت باشترین رێگەیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكی ئەمریكاش بوونی دوو دەوڵەت بە باشترین رێگەچارە دەزانێت بۆ چارەسەركردنی ئەو ناكۆكییانەی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە.

هاوكات بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ ئیسرائیل دوو پاتكردوەتەوەو رایگەیاندووە، دژی هەر لایەك دەوەستنەوە كە بیەوێت دژایەتی ئیسرائیل بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا